ساڵح موتڵه‌گ: ته‌نها 700 تا 800ملیۆن دۆلارم وه‌رگرتووه‌

ساڵح موتڵه‌گ، سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی گفتوگۆ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ملیارێك دۆلاری به‌هه‌ده‌ر دابێت و گوتی: ته‌نها 700 تا 800 ملیۆن دۆلارم وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به‌ره‌ی گفتوگۆ له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان وه‌رم گرتووه‌،  نزیكه‌ی 700 تا 800 ملیۆن دۆلار بووه‌و بۆ هه‌ر خێزانێكیش یه‌ك ملیۆن دینار دابه‌شكراوه‌.

ساڵح موتڵه‌گ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كرد كه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌وكاته‌دا 100 هه‌زار كه‌س بووه‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ ته‌رخان كرابوو، به‌شی شه‌ش مانگی نه‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی گفتوگۆ ده‌ڵێت: دوای ئه‌مه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشته‌ 3 تا 4 ملیۆن كه‌س و هیچ شتێكیش قه‌ناعه‌ت به‌ ئاواره‌كان ناهێنێ،ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌بێت بۆ شوێنه‌كانیان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق