نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 42 دۆلار و 82 سه‌نته‌

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٤٢ دۆلار و ٨٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌،‌ ٤٣ دۆلار و ٠٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٣ دۆلار و ١٦ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٠وه‌، نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٨ دابه‌زی و به‌ ٤٢ دۆلار و ٨٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤١ دۆلار و ٤٤ سه‌نت فرۆشرا.