220 كیلۆ گرام كۆكاین له‌ به‌نده‌ری مێرسین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

له‌ به‌نده‌ری نێوده‌وڵه‌تیی مێرسین، له‌ كۆنته‌ینه‌ری كه‌شتییه‌كدا كه‌ له‌ به‌ڕازیله‌وه‌ هاتبوو، 220 كیلۆ كۆكاین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی مێرسینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگا، كه‌شتیه‌كیان پشكنیوه‌ كه‌ له‌ به‌ڕازیله‌وه‌ كاعه‌زی هێناوه‌. 

له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كه‌دا ٢٢٠ كیلۆ كۆكاین كه‌ له‌نێو ٢٠٠ كارتۆندا شاردرابوویه‌وه‌ و له‌نێو كارتۆنه‌كانی كاغه‌زی A4دا دانرابوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌ ڕووداوه‌كه‌ دوو گومانلێكراویان ده‌ستگیركران.