له‌كه‌ركوك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی داعش دۆزرایه‌وه‌

گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ پارێزگای كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ گولـله‌ باران كراون .

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵیان له‌ پارێزگای كه‌ركوك دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ گولـله‌ باران كراون.

له‌مباریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه‌، له‌میانه‌ی ئه‌ركێكی پشكنین گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ گوندی عه‌لۆكه‌ داوود له‌ پارێزگای كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمی45 كه‌سی تێدابووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار