سوپای عێراق كوژرانی تیرۆریستێكی له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵێكی تیرۆریستی بۆ به‌ ئامانجكردنی كاروانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرال له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك- تكریت، پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، هێزی پاسه‌وانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرال، تیرۆریستێكیان له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك-تكریت كوشتووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ له‌ كاتێكدا كوژراوه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدابووه‌ بۆ چاندنی بۆمبێك له‌ نزیك گوندی مه‌هدییه‌ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك-تكریت تا كاروانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرالی پێ بكاته‌ ئامانج.