سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی: به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گای پارتی هه‌ستمان به‌شه‌رمه‌زاری كرد

فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گای پارتی هه‌ستمان به‌شه‌رمه‌زاری كرد.

فاڵح فه‌یاز،له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی له‌چوارچێوه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمییه‌،ئه‌وانه‌شی نێرده‌ دیبلوماتییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، لایه‌نی له‌یاسا ده‌رچوون.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و ئه‌مه‌شی روویدا كارێكی تاوانكارییه‌.
فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌شڵێت: به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ستمان به‌شه‌رمه‌زاری كردو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ رووداوی سووتاندنه‌كه‌دا 15 تا 18 تۆمه‌تبارییان ده‌ستگیركردووه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار