هونه‌رمه‌ند سالار په‌روه‌ر به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 19 ى 10 ى 2020 ، هونه‌رمه‌ند سالار په‌روه‌ر به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا


هونه‌رمه‌ند سالار محه‌مه‌د غه‌فور ناسراو به (‌سالار په‌روه‌ر)  دوای چه‌ند رۆژ له‌تووشبوونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌دا  بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ  له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

به‌ر له‌هه‌فته‌یه‌كیش باوكی هونه‌رمه‌ند سالار په‌روه‌ر به‌هه‌مان نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا 

هونه‌رمه‌ند سالار محه‌مه‌د غه‌فور ناسراو به‌( سالار په‌روه‌ر )  له‌دایك بووی ساڵی 1975ى شارۆچكه‌ی پیرمامی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌ ، له‌ژیانی هونه‌ریشیدا له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستى كردووه‌ به‌گۆرانی  و سرود وتن 

 

هونه‌رمه‌ندی ناوبراو ده‌كاته‌ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند هۆزان ده‌روێش 

 

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس