ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

 به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌شده‌كرێت 

به‌پێی خشته‌كه‌ ئه‌مرۆ مووچه‌ى مانگی 9 ى ئه‌مساڵی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ‌  خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌، وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار، كاره‌با،  كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، رۆشنبیری‌ و لاوان،  ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران  دابه‌شده‌كرێت

هه‌ر به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 20 ى 10 ى 2020 ، مووچه‌ىخانه‌نشینی سه‌ربازی و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش  مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.


شوان عه‌زیز