وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دوو كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوخۆی داخست

ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: دوابه‌دوای گەڕانەوەی سه‌رجه‌م ئاوارەکانی هه‌ر دوو كه‌مپی ئەهل و كه‌مپی شەمس لە شارۆچکەی ئەبوغرێب، هەردوو کامپەکەمان داخست.

له‌مباره‌وه‌ ئیڤان فایق گوتیشی: ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپی شه‌مس نیشته‌جێ بوون سه‌د و په‌نجا خێزان و هه‌روه‌ها شه‌ست و حه‌وت خێزانیش له‌ كه‌مپی ئه‌هڵ نیشته‌جی بوون .

ئه‌مه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شارۆچکەکانی رومادی، قائیم، حەدیسە، عانە و عامرییەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار ئه‌م دوو كه‌مپه‌ به‌ یه‌كجاری داخران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و له‌ رۆژانی داهاتووش چه‌ند که‌مپی دیکە لە بەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری دادەخەین.

به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ، نزیكه‌ی په‌نجا و نۆ هه‌زار خێزانی عێراقی به‌ هۆی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌ ناوچه‌كانیان، ئاواره‌ و له‌ كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ كراون. ئەمە جگە لە ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی پارێزگاكانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەدین، دیالە، بەغدا و ئەنبار کە له‌ ناو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق نیشتەجێن و هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.