​​​​​​​كۆڵبه‌رێك له‌ سنووره‌كانی چاڵدێران به‌ ته‌قه‌ى ڕاسته‌وخۆی چه‌كدارانی ئێران كوژرا

 بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چالدیران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ئەمین شەمس“ خەڵکی گوندی مەلاحەسەن سەر بە شاری ماکۆ کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.