مه‌زڵووم عه‌بدی: به‌سه‌دان هه‌زار له‌رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان شه‌هید بوون

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ڵێت: به‌سه‌دان هه‌زار له‌ رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان و ئازادكردنی خاكه‌كه‌یان له‌ دیكتاتۆری و تیرۆر و به‌دیهێنانی ئاشتییدا شه‌هید بوون.

مه‌زڵوم عه‌بدی،فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا نووسیوویه‌تی: به‌سه‌دان هه‌زار له‌ رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان و ئازادكردنی خاكه‌كه‌یان له‌ دیكتاتۆری و تیرۆرو به‌دیهێنانی ئاشتییدا شه‌هید بوون.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان ، سووتاندنی ئاڵاو ره‌مزو باره‌گاكان،  كارێكی شارستانی نییه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌شڵێت: پێویسته‌ پارێزگاری له‌ پیرۆزییه‌كانی گه‌لان و ره‌مزه‌كانیدا بكرێت .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار