له‌ كه‌ركوك ئه‌فسه‌رێكی باڵای پۆلیسی فیدڕاڵی و پاسه‌وانێكی به‌سه‌ختی برینداربوون

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكی چێنراو له‌ باشووری كه‌ركوك ئه‌فسه‌رێكی باڵای پۆلیسی فیدڕاڵ و پاسه‌وانێكی بوونه‌ قوربانی.

په‌یامنێری كوۆدستان تیڤی له‌ كه‌ركوك پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ ناوچه‌ی فه‌تحه‌ى ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك بۆ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌‌ بۆمبێكی چێنراو به‌ ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵای پۆلیسی فیدڕاڵدا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا خۆی و پاسه‌وانێكی به‌ سه‌ختی برینداربوون.