داعش ماڵى سه‌رۆكی پێشووی كوتله‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی سووتاند

له‌ گوندی بورهان مه‌زهه‌ر عاسی له‌ باشووری كه‌ركوك تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵى مه‌زهه‌ر عاسی و سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌لى ماڵه‌كه‌یان سووتاند.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی بورهان مه‌زهه‌ر عاسی و ماڵى سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بیان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سووتاند.