بریتانیا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی له‌به‌غدا ده‌كات

باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له‌عێراق له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كات كه‌ دوێنی شه‌ممه‌ كرایه‌ سه‌رباره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له‌عێراق ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌ رێگای گفتوگۆوه‌ ده‌بێت نه‌ك له‌رێگای توندوتیژی.

هاوكات باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له‌عێراق خۆشحاڵی خوێ به‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق ‌ سه‌باره‌ت به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌دا‌ به‌رپرس بوون،ده‌ربڕیوه.

777

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار