كازمی به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ گه‌یشته‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ، گه‌یشتۆته‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین .

66

له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ پارێزگاكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند: هاتنم بۆ پارێزگاكه‌ به‌ یاوه‌ری فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان بوونی هه‌یه‌،به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ی كه به‌مدواییانه‌ ‌ له‌پارێزگاكه‌ روویداو بووه‌ هۆی شه‌هیدكردنی چه‌ند هاووڵاتیییه‌ك.

66

شایانی باسه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند هاووڵاتییه‌كی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رفێندران و دواتریش گولـله ‌باران كران .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار