باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا: رۆژی سێشه‌ممه‌ كازمی و مێركل كۆده‌بنه‌وه‌

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نگێلا مێركل ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیای ئاشكرا كردووه‌ .

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا له‌ راگه‌یه‌نه‌راوێكدا ده‌ڵێت: خۆشحاڵین كه‌ ئه‌نگێلا مێركل ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌رای ئالنگارییه‌كانی دۆخی گرانی كۆرۆنا له‌به‌رلین پێشوازی له‌ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ دیداره‌كه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 20-10-2020 كاتژمێر 10:30به‌كاتی به‌رلین ده‌بێت و تیایدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و هاریكاری بازرگانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش دا ده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار