بانكی ناوه‌ندی عێراق: نرخی فرۆشتنی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی هه‌روه‌كو خۆیه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌

 بانكی ناوه‌ندی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراق راگه‌یاند.

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایده‌گه‌ێنێ كه‌ یه‌ده‌گی دراوی بیانی یان زۆر باشه‌و نرخی خه‌رجكردنی دۆلاریش هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌مدواییه‌ ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خه‌رجكردرنی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بیروبۆچوونه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵوێستی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی ناكات.

هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌شڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبۆته‌وه‌ وایكردووه‌ كه‌ نرخی دۆلاربه‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رز بێته‌وه‌.

هاوكات بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نرخی دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی جێگیره‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و سیاسیه‌تی دراویش روون و شه‌فافه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مرۆ نرخی دۆلار له‌ بازاره‌كانی عێراق دابه‌زی و نرخی فروشتنی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به‌ 125،500 دیناری عێراقی .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار