ئه‌مڕۆ بە چاندنی دار یادی ھونەرمەند رەسووڵ گەردی دەکەرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ بە چاندنی دار یادی ھونەرمەند رەسووڵ گەردی دەکەرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ بە چاندنی دار یادی ھونەرمەند رەسووڵ گەردی دەکەرێته‌وه‌
له‌ یادی 26 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند رسووڵ گه‌ردی ، ئه‌مڕۆ شەمە ١٧ ی ئۆکتۆبەر لەنزیک پارکی منارە کاتژمێر ٣:٣٠ ئێوارە لە هەولێری پایتەخت، بۆ جوانکردنی شار و بەردەوامیی ژیان دار دەچێنن، لەم چوارچێوەیەدا، هونەرمەندانی شاری هەولێریش بەشداریی یٔەم هەڵمەتە دەکەن، کە هاوکاتیشە لەگەڵ یادی کۆچی دوایی میری حەیرانبێژان (رەسووڵ گەردی)، بۆ رۆحی یٔەو حەیرانبێژە و بەرزڕاگرتنی یادی کۆچی دواییەکەی، بە نیشانەی بەردەوامیی ژیان و بەردەوامیی حەیران و بەردەوامیی هونەر دار دەچێنین.

حەیران کۆڵەکەیەکی پتەوی کولتووری رەسەنی کوردییە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ئەم رەسەنایەتی و تایبەتمەندییەی حەیران و کولتوور و هونەری کوردی بە چاندنی دار و درەخت و جوانکردن و پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان، چاندنی دار بیرۆکەیەکی جوان و هەمیش پڕ وزەی ژیانە.

ktv