یۆنامی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی 5ی پارتی له‌ به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق- یۆنامی نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی بەغدا و سووتانی ئاڵای کوردستان و هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەردەبرێت.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق - یۆنامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجـی پارتی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، هەڕەشە و تۆقاندن چارەسەری ناکۆکییەکان ناکەن.
 
یۆنامی پێیوایە عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری "کێشە زۆرەکانی" بکات.