ڤیدیۆ .. له‌به‌غدا گروپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی 5ی پارتی یان سووتاند

له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-10-2020‌ گروپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان یان داو چوونه‌ نێو باره‌گاكه‌.

سه‌ره‌تا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ره‌به‌ستیان له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌ دانابوون،به‌ڵام دواتر گروپه‌كه‌ی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌به‌سته‌كه‌یان به‌زاندو چوونه‌ نێو باره‌گاكه‌و ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی 5ی پارتی یان سووتاند .