له‌كاتی سووتاندنی ئاڵای كوردستان وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به‌رز ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گروپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌غدا هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاڵای كوردستان و باره‌گاكه‌یان سووتاند.

سه‌ره‌تا هێزێكی ئه‌منی به‌ربه‌ستییان له‌به‌رده‌م گروپه‌كه‌ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی دانابوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و گروپه‌ به‌ربه‌سته‌كه‌یان به‌زاند و چوونه‌ نێو باره‌گاكه‌و ئاڵای كوردستان و باره‌گاكه‌یان سووتاندو له‌ شوێنی ئاڵای كوردستانیش،ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی یان هه‌ڵدا.