له‌به‌غدا گروپێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری لقی 5ی پارتی یان دا

گروپێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی له‌ به‌غدا و هه‌وڵی سووتاندنی باره‌گاكه‌ ده‌ده‌ن. 

سه‌ره‌تا هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌ به‌رده‌م باره‌گای لقی پارتی دانرابوون، به‌ڵام گروپه‌كه‌ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ربه‌سته‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چوونه‌ته‌ نێو باره‌گاكه‌.