قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی له‌ به‌غدا جێگای قبووڵكردن نییه‌

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان كه‌ سیبمولی باڵای گه‌له‌كه‌مانه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبووڵكردن نییه‌.

قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان كه‌ سیبمولی باڵای گه‌له‌كه‌مانه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵكردن نییه‌ و هێرشه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو پیرۆزی و باره‌گا كوردستانییه‌كان له‌ پایته‌ختی فیدراڵی عێراق.

هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی  ده‌ڵێت: به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌م و داواش له‌ هێزه‌ عێراقییه‌ هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا  له‌سه‌ر ئه‌م بێڕێزیكردنه‌ بێنه‌ ده‌نگ كه‌ پێشێلكردنێكی گه‌وره‌ی یاسا و ده‌ستور و سیمای فره‌جۆری عێراقه‌ و زاڵكردنی هێزی چه‌كه‌ به‌سه‌ر مه‌نتیقی عه‌قڵ و دیالۆگدا و ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رمان كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌یه‌كڕیزی و ته‌بایی هه‌یه‌.

66