دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە شەھرام میرحاج دەكات


ھەڤاڵ و راگەیاندنکاری بەڕێز شەھرام میرحاج 

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (گەردەن شەمدین).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون 

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان