سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ره‌وتی سه‌در: عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیسرائیل له‌ نه‌جه‌ف ده‌بێت نه‌ك له‌ به‌غدا

سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ره‌وتی سه‌در له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:  بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیسرائیل له‌ نه‌جه‌ف ده‌بێت نه‌ك له‌ به‌غدا.

به‌ها ئه‌عره‌جی، سه‌ركرده‌ی پێشووی ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل،له‌وانه‌شه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌نه‌جه‌ف ده‌ربچێت نه‌ك له‌ به‌غدا.

لێدوانه‌كه‌ی به‌ها ئه‌عره‌جی لایه‌نگرانی سه‌دری تووڕه‌كردو له‌مباره‌یه‌وه‌ ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ،كه‌به‌كه‌سێكی نزیكی موقته‌دا سه‌در ده‌ناسرێت له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌عره‌جی دوژمنی نه‌جه‌فه‌ و ئه‌گه‌ر عاقڵ نه‌بێت،عاقڵی ده‌كه‌ین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار