به‌وێنه‌.. لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ته‌رمی هه‌شت گه‌نج دۆزرایه‌وه‌

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لە ناوچەیەكی سەر بە قەزای بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ته‌رمی هه‌شت هاووڵاتی دۆزیوه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه‌ ڕفێنراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین هاتووه‌، پۆلیسی فریاكه‌وتن ته‌رمی هه‌شت هاووڵاتی ناحیه‌ی فه‌رحاتیه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ باشووری سەڵاحەدین دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ 12 كه‌س بوون و له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنراون و تائێستاش چاره‌نووسی چواره‌كه‌ی دیكه‌ دیار نییه‌.

پۆلیسی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت: ئەم هاووڵاتییانە پێش ماوەیەك لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە رفێندرابوون و ئەمڕۆ تەرمەكانیان دۆزرایەوە.

له‌م باڕه‌یه‌شه‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه‌ و لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیشی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كردووه‌، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌.

tkret