به‌غدا بۆ ساڵی 2020 له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی باشترین شاری جیهانه‌ بۆ ژیان

به‌ گوێره‌ی ئامارێكی گۆڤاری گلۆباڵ فایناس ،به‌غدا بۆ ساڵی 2020 له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی باشترین شاری جیهانه‌ بۆ ژیان.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گۆڤاره‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  له‌ساڵی 2020 شاری به‌غدا له‌ده‌ره‌وه‌ی باشترین شاری جیهانه‌ بۆ ژیان بردنه‌ سه‌ر.

پۆلێنكردنه‌كه‌ پشتی به‌چه‌ند شتێك به‌ستووه‌ له‌وانه‌: هێزی بازرگانی، توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، كارلێكی رۆشنبیری، ژیانكردن، ژینگه‌، ئامرازه‌كانی گه‌یشتن، به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی و كۆی داهاتی رۆژانه‌ی تاك، گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌ر ملیۆنێك.

له‌ پۆلێنكردنه‌دا تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌و له‌نده‌ن پله‌ی دووه‌م و سه‌نگافوره‌ له‌ پله‌ی سێیه‌م و نیویۆرك پله‌ی چواره‌م و له‌پله‌ی پێنجه‌میش شاری ملبۆرن-ی ئوستورالیا یه‌.

هه‌روه‌ها شاری دوبه‌ی له‌ پله‌ی 17 مین دایه‌و قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر-یش له‌ پله‌ی 44 دایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار