به‌رگری مرۆڤ دژی كۆرۆنا چه‌ند ده‌مێنێته‌وه‌؟

مانه‌وه‌ی به‌رگری دژی كۆرۆنا له‌ كه‌سێك تا كه‌سێكی دیكه‌ جیاوازی هه‌یه‌

به‌رگری مرۆڤ دژی كۆرۆنا له‌ دوای چاكبوونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا ده‌كرێت چه‌ند مانگێك له‌ناو مرۆڤه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ راست نییه‌.

 

به‌گوێره‌ی دواین توێژینه‌وه‌، مانه‌وه‌ی به‌رگری دژی كۆرۆنا له‌ كه‌سێك تا كه‌سێكی دیكه‌ جیاوازی هه‌یه‌.

 

دیپا باتاچاریا، پسپۆڕی بواری به‌رگری له‌شی مرۆڤ له‌ زانكۆی ئاریزۆنا به‌ سی ئێن ئێن گووت، هه‌ندێك كه‌س ماوه‌ی حه‌وت مانگ به‌رگری دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌ ده‌كرێت چوار بۆ  پێنج مانگ به‌رگریان هه‌بێت.

 

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، پلازمای چاكبووه‌وانی كۆرۆنا، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م  زۆر به‌هێز ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌مه‌ خێرا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.

 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، چه‌ند حاڵه‌تێك تۆمار كراوه‌، كه‌ كه‌سه‌كه‌ بۆ دووه‌م جار تووشی كۆرۆنا بووه‌ و ته‌ندروستی له‌ پێشوو خراپتر بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌هۆی جیاوزی له‌ جۆری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ نه‌ك به‌رگری كه‌سه‌كه‌.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379