له‌ جیهان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 39 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند


ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 39 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

ئەمڕۆ هەینى ماڵپەری (Worldometer) دوایین ئاماری تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدانی كۆرۆنای ناسراوه‌ به‌ (کۆڤید 19) بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: لە جیهان، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتە 39 ملیۆن و (78) هەزار تووشبوو.

هه‌روه‌ها له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە یەک ملیۆن و (100) هەزار بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی  ماڵپەری (Worldometer) تاوه‌كو ئێستا 29 ملیۆن و 284 هەزار و 830 تووشبوو چاکبونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆماركراوە، كە 222626 حاڵەت.