ئەمڕۆ هه‌ینی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی رۆژی چوارشه‌ممه‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌ینی بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ هەینی رێككه‌وتی 2020/10/16 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80 ، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیوای نەوت دابەشدەکرێت.