له‌جیهاندا تووشبووانی كۆرۆنا 38 ملیۆن و 746 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ جیهاندا بڵاوبوویه‌وه‌، ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری "Worldometer" كه‌‌ زانیارییه‌كانی پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٩٦ هه‌زار و ٨٨١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٥١٣ كه‌س، ٢٩ ملیۆن و ١٢٦ هه‌زار و ٧٥٢ تووشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت ملیۆن و ٥٢٢ هه‌زار و ٨٨٠ كه‌سیش له‌ئێستادا، هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌ په‌تاكه‌یان لێ‌ تۆماركردووه‌ كه‌ تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ١٥٠ هه‌زار و ٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢٢١ هه‌زار و ٨٤٣ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراوه‌.