سه‌رۆكی چین داوا له‌ سه‌ربازه‌كانی ده‌كات خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده ‌بكه‌ن

سه‌رۆكی چین داوا له‌ سه‌ربازه‌كانی ده‌كات خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده ‌بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خێرای هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ناوچه‌كه‌دا بده‌نه‌وه‌.

له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ باشووری چین، شی جین پینگ ،داوای له‌ سه‌ربازانی پیاده‌ی ده‌ریایی كرد كه‌ خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی چین داوای له‌ سه‌ربازه‌كانی كردووه‌ كه‌ په‌له‌بكه‌ن له‌ به‌هێزكردنی توانای شه‌ڕكردن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هێزێك تا وه‌ڵامدانه‌ی خێرایان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.

شایانی باسه‌ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین ،هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان چین و تايوان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار