كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی کەشوهەوا بۆ سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند
15/10/2020 - 11:51
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و پله‌كانی گه‌رمی بۆ سبه‌ی هه‌ینی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت سبه‌ی هه‌ینی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لە نێوان ساماڵ و په‌ڵه ھەورو نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت پله‌كانی گه‌رمی له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
هه‌ولێر 35 پله ، دهۆك 33 پله ، سلێمانی 32 پله ، كه‌ركوك 37 پله‌ی سیلیزی
شوان عه‌زیز