فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان بە چەقۆ هاوژینكه‌ی خۆی كوشت

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌چه‌قۆ هاوژینكه‌ی خۆی كوشتووه‌ 

هۆگر عه‌زیز گه‌لالی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی پشت راستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ كه‌سێك كه‌پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان هاوژینكه‌ی خۆی به‌زیاتر له‌ 10 چه‌قۆ كه‌له‌چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوه‌ كوشتویه‌تی 

هۆگر عه‌زیز به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ كه‌سه‌كه‌ خۆی په‌یوه‌ندی به‌پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ كردووه‌ و خۆی راده‌ست كردووه‌

 

هه‌روه‌ها وتیشی په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ 


شوان عه‌زیز