له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 38 ملیۆن و 364 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ جیهاندا بڵاوبوویه‌وه‌، ٣٨ ملیۆن و ٣٦٤ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری "Worldometer" كه‌‌ زانیارییه‌كانی پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٩٠ هه‌زار و ٨١١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٨ ملیۆن و ٣٦٤ هه‌زار و ٥١٩ كه‌س، ٢٨ ملیۆن و ٨٥١ هه‌زار و ٧٠٤ تووشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت ملیۆن و ٤٢٢ هه‌زار و چوار كه‌سیش له‌ئێستادا، هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌ په‌تاكه‌‌ تۆماركردووه‌ كه‌ تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ٩٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٢٠ هه‌زار و ٨٧٣ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه‌ تۆماركردووه‌.