تا گورچیله‌و پارێزراو بێت ئه‌م هه‌ڵانه‌ مه‌كه‌

زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌ ئازارشكێنه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جگه‌رو گورچیله‌ ده‌بێت

گورچیله‌كان دوو ئه‌ندامی گرنگن له‌ جه‌سته‌داو پێویسته‌ پارێزگارییان لێبكرێت، چونكه‌ میز دروست ده‌كه‌ن و چه‌ندین هۆڕمۆنی گرنگ ده‌رده‌ده‌ن.

هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان له‌م كارانه‌ بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كات تووشی سستی گورچیله‌ نه‌بین و ته‌ندروستییه‌كی باشترمان هه‌بێت.

1. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی رۆژانه‌ی ئاو، ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی ئه‌گه‌ری سستبوونی گورچیله‌و ده‌بێت رۆژانه‌ زیاتر له‌ ( 8 ) په‌رداخ ئاو بخۆینه‌وه‌.

2. زیادكردنی خوێ له‌ناو چێشتدا مه‌ترسیداره‌ بۆ گورچیله‌، چونكه‌ خوێ فشاری خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش فشارێكی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر گورچیله‌.

3. دره‌نگ چوون بۆ ته‌والێت هۆكارێكی تره‌ بۆ خراپبوونی ته‌ندروستی گورچیله‌، چونكه‌ دره‌نگ میزكردن ده‌بێته‌ هۆی به‌ردی گورچیله‌.

4. زۆرخواردنی گۆشت ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ترشی یوریاو ئه‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر گورچیله‌ زیاتر ده‌كات و تووشی سستبوونی ده‌كات.

5. كه‌مخه‌وی هۆكارێكی تره‌ بۆ سستبوون و تێكچوونی فه‌رمانی گورچیله‌و پێویسته‌ شه‌وانه‌ بڕی پێویست بخه‌وین.

6. زۆری كافیین ده‌بێته‌ هۆی فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر گورچیله‌و ئه‌وه‌ش ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپبوون ده‌بات، هه‌ربۆیه‌ خۆت له‌ قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ بپارێزه‌ كه‌ كافیینی تێدایه‌.

7. خواردنه‌وه‌ی كهوول ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌بێت گورچیله‌كانه‌.

8. زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌ ئازارشكێنه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جگه‌رو گورچیله‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سستبوونیان زیاد ده‌كات

ژێده‌ر:دكتۆری ئۆنلاین  

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379