بۆچی ڕه‌نگی تایه‌ ڕه‌شه ‌؟


ئاسایی وه‌ك زۆربه‌مان ده‌زانین، تایه‌ پێكهاتووه‌ له‌ماده‌ی پلاستیكی نرم‌و لینج، له‌كاتی دروستكردنی تایه‌ی یٔۆتۆمبێلدا ماده‌ی كاربۆن بۆ پێكهاته‌ی تایه‌كه‌ زیاد ده‌كرێت، یٔه‌ویش بۆ پته‌وكردن‌و به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تایه‌كه‌‌و بۆیٔه‌وه‌ی تووشی داخوران نه‌بێت، بۆیه‌ به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی هونه‌ری تایبه‌ت به‌چاودێریی كوالێتی له‌شاری (یٔیسن)ی یٔه‌ڵمانیا، هۆكاری ڕه‌نگی ڕه‌شی تایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یٔه‌و ماده‌ كاربۆنه‌ی، یٔاوێته‌ به‌پێكهاته‌ی تایه‌ ده‌كرێت. 
دروستكردنی تایه‌ به‌م پێكهاته‌ی یٔێستای ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی (1839) كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن (چارلز گودییر) له‌یٔه‌مریكا دروستكرا‌و تاوه‌كو یٔێستاش تایه‌، به‌هه‌مان پێكهاته‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. 
له‌ڕابردوودا جۆرێك تایه‌ دروستده‌كرا كه‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌نگی سپی بوو، تاوه‌كو یٔێستاش یٔاشقانی یٔۆتۆمبێله‌ كلاسیكیه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن بۆ یٔۆتۆمبێله‌كانیان به‌كاریبهێنن، به‌ڵام یٔه‌م جۆره‌ تایه‌ زۆر بڵاونه‌بووه‌وه‌، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیس بوونی تایه‌كان به‌قوڕ‌و ته‌پوتۆز، ڕه‌نگه‌ سپیه‌كه‌ ده‌شاردرایه‌وه‌. 
له‌یٔێستادا كۆمپانیاكان ده‌توانن تایه‌ به‌ڕه‌نگی جیاجیا به‌كاربهێنن، یٔه‌مه‌ش به‌بڕێكی كه‌م‌و دیاریكراو‌و بۆ یٔۆتۆمبێله‌ تایبه‌ت‌و گرانبه‌هاكان.

ژێده‌ر - Traffic Fm Sulaimaniyah