ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت


 ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى  مانگی ئەیلول ده‌كرێت بە بڕینی 18% و داوا لە سەرجەم گەنجینەکان کراوە لیست ئامادە بکەن.

 

 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان نووسراوی بۆ گشت گه‌نجینه‌كان كردووه‌ پێی راسپاردوون لیستى مووچه‌ی مانگی 9ى ئه‌مساڵ به‌لێبڕینی 18% وه‌ بنێرن 
، هه‌روه‌ها  پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو دابەشدەكرێت كه‌  50%ی مووچه‌كه‌یان لێده‌بڕدرێت.


ده‌قی نووسراوه‌كه‌: 
له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بفه‌رموون به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر رۆشنایی نوسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ فیدراڵ ژماره‌ 13229 له‌ 15-8-2020 و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی رۆژی  چوارشه‌مه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بریاردرا به‌ پابه‌ندبوون به‌خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ فیدراڵ.


شوان عه‌زیز