ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بە ئۆتۆمبێلى خۆیان دێنە هەرێم

بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێم، رایگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌ نێشته‌جێى هه‌رێمن و له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین و به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رییانە چەند رێنماییەکى نوی جێبەجێ بکەن.

بەپێی رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرک ژمارە 98 و99 لە رێکەوتی ٦\١٠\٢٠٢٠ ، مه‌رج و رێنمایی هێنانى ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان بەم شێوەیەیە :

- ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه‌ نێشته‌جێى هه‌رێمن و له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین و به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رییانە یه‌كێك له‌م رێكارانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن :-

1- كه‌فاله‌ت لێى وه‌رده‌گیرێت به‌مه‌رجێك كه‌فیله‌كه‌ دانیشتووی هه‌رێمى كوردستان بێت.

2- لە ھاتن پاسپۆرت لێى وه‌رده‌گیرێت تاكو به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌وجا پاسپۆرته‌كه‌ى ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه‌.

3- تامیناتى به‌قه‌د دوو قات تامیناتى ره‌سمى لێى وه‌رده‌گیرێت.

4- ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌ گۆره‌پانى گومرك راده‌گیرێت تاكو ده‌گه‌رێته‌وه‌.

- هه‌روه‌ها بێجگه‌ له‌ خاڵى (یه‌كه‌م) هه‌مان مه‌رج و رێنمایى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ دانیشتووی هه‌رێم نین و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین و به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان.

تێبینى /
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌ گوره‌پانى گومرك ڕابگێریت (پاركینگ بكات) تاكو ده‌گه‌رێته‌وه‌، هیچ پاره‌یه‌ك وه‌كو كرێى گوره‌پان لێى وه‌رناگیرێت.

پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل
١٢\١٠\٢٠٢٠