چەند بروسکەیەکی سەرەخۆشـی لە بـارەگای بـارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ چوار بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید مسته‌فا حاجی ره‌سوڵ و خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سابیر و خانه‌واده‌ی خه‌ڵه‌ف عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د و سه‌ره‌خۆشی له‌ یاسین هێژا ده‌كات.


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید مسته‌فا حاجی ره‌سوڵ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی شه‌هید مسته‌فا حاجی ره‌سوڵ،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئامینه‌)خان كچی شه‌هید(مسته‌فا حاجی ره‌سوڵ)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خاتوو(ئامینه‌) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
12ـی10ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سابیر ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سابیر،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان(محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سابیر)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
12ـی10ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خه‌ڵه‌ف عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خه‌ڵه‌ف عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د،
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی (خه‌ڵه‌ف عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
12ـی10ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ یاسین هێژا ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
به‌ڕێز، یاسین هێژا،
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(زوڵێخا ئیبراهیم)دایکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی دایکی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
12ـی10ـی2020