مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی محەمەد ئەحمەد سابیر دەکات


بەڕێزان خانەوادەی محەمەد ئەحمەد سابیر 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی، خوالێخۆشبوو (محەمەد ئەحمەد سابیر)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
انا لله وانا الیه راجعون

 
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان