بارانبارین ده‌ستپێده‌كات


كه‌شناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی ده‌كات كه‌ پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ بارانبارین ده‌ستپێبكات 


سادق عه‌تییه كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری  تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك  پێشبینی ده‌كات له‌كۆتاییه‌كانی مانگی 10 دا ‌ عێراق له‌ بارانبارین نزیك ببێته‌وه‌ 

ده‌شڵێت  دیاریكردنی شار و به‌هێزیی بارانبارینه‌كه‌ جارێ ئه‌سته‌مه‌ له‌م كاته‌دا رابگه‌ێندرێت

سادق عه‌تییه كه‌شناسی ناسراوی عێراقی  پێشبینی ده‌كات كه‌  به‌رۆژ پله‌كانی گه‌رما ئاسایی ده‌بن و له‌ شه‌ویشدا سارد ده‌بێت 

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  له‌مانگی یازده‌دا  سه‌رما ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش زیاتر داده‌به‌زێت

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379