چەند بروسکەیەکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ چوار بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌زیز هه‌ریری و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی  سابیر ره‌سوڵ وه‌سمان و له‌ خانه‌واده‌ی حاجی قادری فه‌قێ برایمی چوارقوڕنه‌ و خانه‌واده‌ی حوسێن عه‌زیز‌ سورچی ده‌كات.

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌زیز هه‌ریری ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی عه‌زیز هه‌ریری،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس(عه‌زیز هه‌ریری)مان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو عه‌زیز هه‌ریری به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
10ـی10ـی2020


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی  سابیر ره‌سوڵ وه‌سمان ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حاجی سابیر ره‌سوڵ وه‌سمان،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(حاجی سابیر ره‌سوڵ وه‌سمان)مان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆست و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حاجی  سابیر ره‌سوڵ وه‌سمان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
10ـی10ـی2020


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی قادری فه‌قێ برایمی چوارقوڕنه‌ ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حاجی قادری فه‌قێ برایمی چوارقوڕنه‌،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری چوارقورنه‌(حاجی قادری فه‌قێ برایمی چوارقوڕنه‌)مان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش ببه‌خشێت به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
10ـی10ـی2020


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حوسێن عه‌زیز‌ سورچی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حوسێن عه‌زیز‌ سورچی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ریر‌(حوسێن عه‌زیز‌ سورچی)مان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حوسێن عه‌زیز‌ سورچی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش ببه‌خشێت به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
10ـی10ـی2020