ســێ بروسکەی سەرەخۆشیی لە بـارەگای بـارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی فواد ئاڵتونچی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی فواد ئاڵتونچی،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌و هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری شاری كه‌ركووك(فواد محه‌مه‌د جمعه‌) ناسراو به‌(فواد ئاڵتونچی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و هاوه‌ڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالیخۆشبوو فواد ئاڵتونچی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

8ـی10ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌قید به‌نده‌ر عه‌لی موراد ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، عه‌قید به‌نده‌ر عه‌لی موراد،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری خانه‌قین(جه‌وهه‌ر عه‌لی موراد)ـی براتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی براتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

8ـی10ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل هه‌ڵشۆیی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل هه‌ڵشۆیی،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(ئه‌حمه‌د ئیسماعیل هه‌ڵشۆیی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د ئیسماعیل هه‌ڵشۆیی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

8ـی10ـی2020