نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 42 دۆلارو 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و ٣٦ سه‌نت و به‌ ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٠٤دا، به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٨ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٢ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ٠٥ سه‌نت فرۆشرا.