دوو كتێبی تازه‌ی (د. سیروان ئه‌حمه‌د قادر) بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 7/10/2020له‌ شاری كركوك كاژمێر چواری ئێواره‌، له‌ كتێبخانه‌ی كارێزدا ئێواره‌ كۆڕێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌م ئێواره‌ كۆڕه‌دا مامۆستا (د. سیروان ئه‌حمه‌د قادر) خوێندنه‌وه‌ بۆ دوو كتێبی تازه‌ی خۆی به‌ناوی(پێگه‌ی دایك و باوك له‌ ئایینی ئیسلامدا) و (مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ نیعمه‌ته‌كانی خوادا) ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا دانه‌یه‌ك له‌ هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ی به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ میوانانی ئێواره‌ كۆڕه‌كه‌ ده‌كات.

د. سیروان ئه‌حمه‌د قادر ماوه‌یه‌كه‌ خۆی بۆ نووسین ته‌رخان كردووه‌. پێشتریش به‌ڕێزیان له‌ كتێبخانه‌ی كارێزدا كۆڕی خوێندنه‌وه‌ و به‌ دیاری دابه‌ش كردنی كتێبی خۆی به‌ڕێوه‌ بردووه‌. ‌