باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی ده‌كات

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول (سه‌ید عه‌لی زینۆیی) ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی سه‌ید عه‌لی زینۆیی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(سه‌ید عه‌لی زینۆیی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی زینۆیی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
7ـی10ـی2020