دوو بروسکەی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ موقه‌ده‌م فه‌تحوڵڵا شه‌ریف ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، موقه‌ده‌م فه‌تحوڵڵا شه‌ریف فه‌ره‌ج،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(نه‌عیمه‌ ئه‌مین ناسر)ـی هاوژینی شه‌هید(شه‌ریف فه‌ره‌ج) و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی10ـی2020

................................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستایی ئاینی و ئه‌ندامی لقی ئاكرێ یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و كادیری دیاری شۆڕشی ئه‌یلوول(مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان و مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا شاكر ئه‌حمه‌د ئاكره‌یی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی10ـی2020