داھێنانی پانكه‌یه‌كی ھه‌وایی كه‌ ڤایرۆس له‌ ھه‌وادا ده‌كوژێ

له‌ڕێگه‌ی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ڤایرۆسه‌كان ده‌كوژێت

كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی پانكه‌ی ھه‌وایی، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ داھێنانی پانكه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، كه‌ ده‌توانێت ڤایرۆس له‌ ھه‌وادا بكوژێ له‌ڕێگه‌ی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه‌.

 

تۆژینه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و پانكه‌یان سه‌لماند كه‌ ناوی "ھایكو یو ڤی-سی"یان لێ ناوه‌، له‌ كوشتنی ڤایرۆسی جۆری سارس و كۆڕۆنا.

 

كۆمپانیای به‌رھه‌مھێنه‌ر "بیگ ئه‌س فانس" له‌ هه‌ردوو به‌شی سه‌روخواری پانكه‌كه‌ رووناكیی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی داناوه‌ به‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه‌ له‌كاتی كاركردن ھه‌وا دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر ته‌واوی ژووره‌كه‌دا و له‌ڕێگه‌ی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ڤایرۆسه‌كان ده‌كوژێت.

ژێده‌ر: Kurdistan CT