دوای تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نرخى نه‌وتى خاو و برێنت له‌ له‌مامه‌ڵه‌ى بازاڕه‌کانى جیهان دابه‌زى بۆ که‌متر له‌ 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.  

پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشبوونی خۆی و هاوژینەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، نرخی نەوت بە رێژەی 3% دابەزینی تۆماركرد.

ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەكەمی 2020، ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 39 دۆلار و 93 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 37 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.